بەرزبوونەوەی نوێی نرخی دۆلار لە بەغدا و Zهەولێر
نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەرزبووەوە لە بازاڕەکانی بەغدا وهەولێر بۆ ڕۆژی سێیەم لەدوای یەک لەگەڵ دەستپێکردنی ئاڵوگۆڕەکانی بەیانی.
نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەرزبووەوە لە بازاڕەکانی بەغدا وهەولێر بۆ ڕۆژی سێیەم لەدوای یەک لەگەڵ دەستپێکردنی ئاڵوگۆڕەکانی بەیانی.
پەیامنێری ئاژانسی شفق نیوز وتی نرخی دۆلار بەرزبووەوە لە دوو بورسەی خەبات و حارثی ببەغدا بۆ تۆمارکردنی 153,250 دیناری عێراقی بەرامبەر هەر 100 دۆلار، لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە 152,500 دینار تۆمارکرا.
پەیامنێرەکانمان ئاماژەیان بەوەدا نرخەکانی فرۆشتن لە کڕیاری ناوخۆی بازاڕەکانی بەغدا بەرزبووەوە، نرخەکانی فرۆشتن گەیشتە 153,750 دینار بەرامبەر 100 دۆلار، لەکاتێکدا نرخەکانی کڕین گەیشتووەتە 152,750 دینار.
لە هەولێردا نرخی دۆلار بەرزبووەوە، نرخى فرۆشتن 153,150 دینار بۆ هەر 100 دۆلار و نرخى کڕین 153,050 دینار.