بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
پێنجشەممە، 13 ئابscienceوەشانی تاقیکاری

بە سەرۆکایەتی زەیدی.. کۆبوونەوەیەک لە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی مووچە و دەرئەنجامەکانی داخستنی تەنگەبەری هورمز

بە سەرۆکایەتی زەیدی.. کۆبوونەوەیەک لە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی مووچە و دەرئەنجامەکانی داخستنی تەنگەبەری هورمز

rss_feedكوردستان 2410 ئاب 2026 · 03:00خولەکێک خوێندنەوەopen_in_newسەرچاوەی ڕەسەن

بە سەرۆکایەتی زەیدی.. کۆبوونەوەیەک لە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی مووچە و دەرئەنجامەکانی داخستنی تەنگەبەری هورمز

هەولێر (کوردستان 24) - لە پایتەختی بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئابی 2026، کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی عەلی زەیدی، بە بەشداری ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد، بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

پەیامنێری (کوردستان 24) لە بەغدا ئاماژەی بەوەدا، کۆبوونەوەکە بە توندی باسی ئەو زیانە ئابوورییانەی کردوە کەعێراق بەهۆی داخستنی گەرمی هورمز کەوتووە، کە نزیکەی 150 ملیار دۆلارە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە لیژنەی دارایی پەرلەمان راپۆرتێکی تایبەتی لەسەر ئەو ئاستەنگانە ئامادەکردووە کە بووە هۆی دواکەوتنی خەرجیکردنی موچەی فەرمانبەران لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.

لە لای خۆیەوە، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دانر عەبدولغفار بە (کوردستان ٢٤) ی ڕاگەیاند، دانیشتنەکە تاوتوێکردنی هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچە و پێداچوونەوە بە ئاستەنگەکانی دۆخی گشتی دارایی وڵاتەکە دەکات.

عەبدولغفار وتیشی، لیژنەکە چەند پێشنیاز و نەخشەی رێگایەک دەخاتە بەردەم سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بنیادنایی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی ئێستا و دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران.

هەواڵی پەیوەندیدار