ئەمرۆ كامێرای خێرا لە شەقامی عەلی دەستپێبكات
ئەمرۆ كامێرای خێرا لە شەقامی عەلی دەستپێبكات
ئەمرۆ كامێرای خێرا لە شەقامی عەلی دەستپێبكات
هەولێر (کوردستان24) - بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی سوران لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێکردنی کارپێکردنی کامێرای چاودێری خێرایی لە خاڵێک بۆ خاڵێک لە ڕێگای مصفە گلی علی بك کە دوورە لە پایتەخت هەولێر 130كم، داوا لە شۆفێران دەکات پابەند بن بە خێرایی دیاریکراو و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە کامێراکان لە کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 11ی ئابی 2026، لە شەقامی گلی عەلی بێک دەستپێدەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی زۆرترین ڕێگاکە ٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا دەبێت، ئەوەش جەخت دەکاتەوە کە شۆفێرەکان پێویستە پابەند بن بە سنوورەکانی خێرایی و ڕێنماییەکانی تری هاتووچۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سوران داوا لە هەموو بەکارهێنەرانی ڕێگا دەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن، بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و دوورکەوتنەوە لە پێشێلکاری هاتووچۆ.