مسؤول أوكراني لرووداو: أسرنا عدداً من العراقيين الذين كانوا يقاتلون لصالح روسيا
بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە، کە ژمارەیەک لە عێراقیان دەستگیرکردووە کە لە ریزی سوپای ڕووسیا دژی ئۆکرانیا شەڕ دەکەن.
بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە، کە ژمارەیەک لە عێراقیانیان دەستگیرکردووە کە لە ریزی سوپای ڕووسیا دژی ئۆکرانیا شەڕدەکەن. ئەو بابەتە ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هاتە ئاراوە.
سەرۆکی بارەگای رێکخستنەوەی کاروباری زیندانیانیانی جەنگ لە ئۆکرانیا، ئۆلیگ گوشتشین، بە تۆڕی میدیایی رووداو ڕاگەیاند: "بەڵێ، شەڕڤانانی عێراقی لە ناو هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا هەن. بەڵێ، ژمارەیەکیان دەستگیرمان کردووە. ئێمە هەموویان وەک زیندانیانیانی جەنگ مامەڵە لەگەڵ دەکەین. ئێمە هیچیان بە تاجرێک نازانین. تەنیا شتێک کە ناتوانم بە وردی پێت بڵێم ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەیە کە عێراق، ئەوەش بەهۆی ڕێوشوێنی ئەمنی و پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتانە".
بەرپرسێکی ئۆکرانی بە تۆڕی میدیایی رووداو ڕایگەیاند، ڕێگە دراوە بەرپرسانی عێراق پەیوەندی بکەن بە هاوڵاتیانەوە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردووە هیچ هەوڵێک بۆ گەڕانەوەیان بۆ عێراق کراوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو نامۆ عەبدوڵا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا
ساڵی رابردوو دادگایەکی عێراقی لە نەجەف سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر کەسێکدا دەرکرد بە تۆمەتی ناردنی عێراقییەکان بۆ شەڕکردن لە پێناو ڕووسیا.
بەرپرسێکی ئۆکرانی دەڵێت کە ئەوان لە ٥١ وڵاتی جیاواز لە جیهاندا زیندانییان هەیە، ئەمەش دەردەخات کە شەڕەکە ئاراستەیەکی نێودەوڵەتی و بازرگانی وەرگرتووە.