زیاتر لە پێنج هەزار بریندار لە شەڕی داعش لە کەرکووک چاوەڕێی قەرەبوو بوون
زیاتر لە پێنج هەزار قوربانی شەڕی داعش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە کەرکووک تەواوبوون، بەڵام بە بیانووی نەبوونی پارە قەرەبوو نەکراونەتەوە.
زیاتر لە پێنج هەزار قوربانی شەڕی داعش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە کەرکووک تەواوبوون، بەڵام بە بیانووی نەبوونی پارە قەرەبوو نەکراونەتەوە.
ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، مامەڵەی زیاتر لە ٥٠٠٠ قوربانی شەڕی دژی داعش و هەڵەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کەرکووک ئامادەیە، بەڵام قەرەبوو نەکراوە.
ئەحمەد کەرکووکی وتی "فایلەکانی ئەم قەرەبووانە بە پارە جیاوازەکان دەنێردرێنەوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی، بەڵام بە بیانووی نەبوونی مایەی پارە دەگەڕێننەوە و قەرەبووەکان بۆ ناکرێنەوە".
ئەم قەرەبووانە تایبەتن بە موڵکی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕی دژی داعش و ئۆپەراسیۆنەکانی شەڕەوە زیانیان پێگەیشتووە و دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی کەرکووک لە ساڵی 2025 ئامادەیە.
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو قەرەبووکردنانە کورد، عەرەب و تورکمانن و ئەوان لەگەڵ فەرمانگەی قەرەبووکردنەوە و نوێنەرانی کەرکووک کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.